سیروان بارزانی: بەغدا پارەی هەرێم دەخوات
11:04 - 05/11/2025
زەمەن_هەواڵ
سیروان بارزانی ڕایگەیاند: : پارتی داوای دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، بەڵام ده‌ستوور بۆ كورد جێبه‌جێ نه‌كراوه و عێراقیش پاره‌ی كوردستان ده‌خوات و پرۆژه‌ی پێده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سیروان بارزانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: پارتی داوای دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، بەڵام ده‌ستوور بۆ كورد جێبه‌جێ نه‌كراوه و عێراقیش پاره‌ی كوردستان ده‌خوات و پرۆژه‌ی پێده‌كات بۆیە گرنگه دەنگدەرانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌نگ بە پارتی بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بچین.
جەختی لەوە کردەوە، پارتی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له به‌غدا ده‌كات و حزبەکە ئامرازێكه بۆ ئازادبوونی كوردستان. سیروان بارزانی باسی لەوەشکرد، سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕۆژێكیش له گه‌له‌كه‌ی دانه‌بڕاوه.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، پارتی قه‌ڵغان و داكۆكیكاری كوردستانه و سازش ناكات، به‌ڵام به‌غدا هه‌وڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ سازشكردن ده‌دات.
لە بارەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیروان بارزانی، ڕایگەیاند: ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌دا كردوویه‌تی، موعجیزه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆمان دروست ده‌كرێن، هێشتاش ئیره‌ییمان پێ ده‌برێت.
.