بەپەلە.. چەند چەکدارێک ٤٥ ملیۆنی مووچەیان دزی
04:18 - 18/10/2025
زەمەن _ عێراق
له ناوچه‌ى یه‌رمووكى به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه و ٤٥ ملیۆن دینار ده‌دزن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، چه‌ند چه‌كدارێك له ناوچه‌ى یه‌رمووكى به‌غدا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى دراوگۆڕینه‌وه و دابه‌شكردنى مووچه، ٤٥ ملیۆن دیناریان دزیوه.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئه‌و دزییه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه كراوه و چه‌كداره‌كان رایان كردووه و ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دەڵێت: "هێزێكى ئەمنی له شوێنى رووداوه‌كه سه‌یرى كامێراكانى چاودێرى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى دزه‌كان ئاشكرا بكه‌ن".
نووسینگه‌ى دابه‌شكردنى مووچه، "مه‌نفه‌ز ره‌واتب" له چه‌ندان شارى عێراق كراونه‌ته‌وه، له پاڵ كارى ئاڵوگۆڕى دراو، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌كێشن، مووچه‌خۆران هه‌ندێك جار له‌برى ئای تی ئێمه‌كان روویان تێده‌كه‌ن.