سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: جێی داخە لەم کاتە ناسكەدا یەكێتی و پارتی ناتەباو ناكۆكن
07:58 - 16/10/2025
زەمەن پرێس:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی ئەمجارە
گرنگ و چارەنوسسازەو وتیشی، جێی داخە لەم هەلومەرجە ناسكەدا كورد بەتایبەت یەكێتی
و پارتی ناتەباو ناكۆكن.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له وته‌یه‌كدا له‌میانی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له قه‌زای شاره‌زور و سه‌یدسادق، رایگه‌یاند،
بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆزەو لەدوای ڕاگرتنی شەڕی دژی غەززە، هێشتا پریشكی ئاگری شەڕ
لەبەردەم دەرگای وڵاتانی ناوچەكەیە، ئەگەر كاربەدەستانی عێراق و هەرێم ژیرانە
مامەڵە نەكەن، پریشكیان بەردەكەوێت.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتیشی، سەرەڕای گۆڕانكارییەكانی سوریاش،
هێشتا دەرهاویشتەكانی ماون، لەئێستادا زلهێزەكانی ناوچەكەو جیهان دەیانەوێت
لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕانكاری لەحكومڕانی عێراقدا بكەن، ئەگەر بە هەڵبژاردن
چارەسەر نەبو، دور نییە پەنا بۆ كردەی سەربازی ببرێت.
ناوبراو نیگەرانی لە ناتەبایی ناو مۆاڵی کوردی دەردەبڕێت و دەڵێت: هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگ و چارەنوسسازەو
وتیشی، جێی داخە لەم هەلومەرجە ناسكەدا كورد بەتایبەت یەكێتی و پارتی ناتەباو
ناكۆكن.
لەبەشێكی دیكەی قسه‌كانیدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
كورد پێویستی بەهێزی سێیەمی بەهێزە لە بەغدا لەدەرەوەی یەكێتی و پارتی بۆ
بەدەستهێنانی مافەكانی هاوڵاتیانی هەرێم، چونكە لە ڕابردودا كاربەدەستانی یەكێتی و
پارتی لە بەغدا كورسی و بەرژەوەندییەكانیان بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی
تایبەتی و حزبی بەكارهێناوە.