18 کوردستان

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی حزبی ئەرکە قورسەکانە

07:03 - 16/10/2025

زەمەنپرێس:
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی ئەرکە قوڕسەکانەو توانیویەتی و دەتوانێت هێزو دەنگ و سەنگی هەموو کوردستانیەک بێت.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەکەمپەینی هەڵبژاردنی حزبەکەی رایگەیاند «ئەمڕۆ لەگەڵ براو برادەری خۆشەویستم کاک قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی هەولێر لە نازەنین لە خزمەت کۆمەڵێک تێکۆشەرو قارەمان لەلای برام و پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیوا ئەیوب یوسف بووین.
جەختمانکردەوە کە دەبێت هەموومان لەپێناو یەکێتیی کاربکەین و دەنگ بدەین بە لیستی ٢٢٢.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی ئەرکە قوڕسەکانەو توانیویەتی و دەتوانێت هێزو دەنگ و سەنگی هەموو کوردستانیەک بێت لە بەغداد و لەپێناو ماف و داخوازییەکانی گەلەکەمان تێبکۆشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن