29 کوردستان

پاریزەری لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێیەکانى لەگەڵ نوسینگەى قوباد تاڵەبانی کۆبووە

09:03 - 16/10/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهور شێخ جنگی و هاوڕێیەکانی لەگەڵ سکرتێری قوباد تاڵەبانی کۆبووە و دەڵێت،. تاکیدمان لەوە کردەوە کە روداوی لالەزار بروام نیە بەدادگا چارەسەر بکریت بەلکو کیشەیەکی سیاسی یە. بەتاکید پیویستی بە چارەسەری رەگ و ریشەیی هەیە.
بورهان ڕەشەی گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهور شێخ جنگی و هاوڕێیەکانی کە هاوکات کاندیدی بەرەی گەلیشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ سەردانی بەریز ماموستا عطا محمد بەریوبەری نوسینگەی جیگری سەرۆک وەزیرانم کرد لەسلیمانی.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ تەها محەمەد گفتوگۆی لەسەر ئەم خاڵانە کردوە،
١/ دەربارەی پیویستی ئازادکردنی ئەو پیشمەرگەو سیکوریتیانەی لە روداوی لالەزاردا دەستگیرکراون. بەریزیان بەلینی کارئاسانی دا بۆ ئازادکردنیان
٢/ دەربارەی ئەو پارەیەی بۆ نادی نەورۆز. تەرخان کرابوو کە شەوی روداو. دیارنەماوە بەریزیان بەلینی بەدواداچونی بابەتەکەی دا
٣/ هەروەها بەریزیان بەلینی دا بەتەرخان کردنی پارچە زەوی بۆ گەراجی یانەی وەرزشی نەوروز
٤/ دەربارەی نەگەرانەوەی مولک و مالی کاک حەمە چاوشین. بەریزیان بەلینی کارئاسانی دا کەلەزوترین کات دا بگەریتەوە بۆ بنەمالەکەیان
٥/ دەربارەی هەندی کامیراو کەلوپەلی زوم تی ڤی بەریزیان بەلینی بەدواداچونی دا
٦/ لای خۆمانەوە. تاکیدمان لەوە کردەوە کە روداوی لالەزار بروام نیە بەدادگا چارەسەر بکریت بەلکو کیشەیەکی سیاسی یە. بەتاکید پیویستی بە چارەسەری رەگ و ریشەیی هەیە بەمەبەستی ئاشتەوایی یەکی سەقامگیر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن