زیاتر لە ١٥ ملیار دینار بۆ شایستەى گەنمی جوتیاران گەیشت
09:16 - 15/10/2025
زەمەن
پرێس:
وەزارەتی
دارایی عێراق بڕی ١٥ ملیار دیناری وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥
رەوانەکرد و لەسبەینێوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی
بازرگانی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک
شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان و بەپێی
پارێزگاکانیش شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و پێنج ملیار دیناریش بۆ
هەولێر، چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە لەهەولێر دەست بەدابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت و
هەفتەی داهاتووش لەسلێمانی و دهۆک پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
وەزارەتەکە
دەشلێت: بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا ٥٠
تەنیان لێوەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەستکردووە
وەریدەگرن.