بەپەلە پەیامێک لە مەسرور بارزانیەوە سەبارەت بە مووچەو هەناردەی نەوت
01:58 - 23/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
مه‌سرور بارزانی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له زوترینكاتدا ده‌ستپێبكاته‌وه و حكومه‌تی فیدڕاڵیش مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له جاشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كرد و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه وێندی گرین كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانه دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به پێگه‌ی گرنگیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیجی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا كرد و پشتیوانیی و خواستی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هەروەها له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه، هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له زوترینكاتدا ده‌ستپێبكاته‌وه و حكومه‌تی فیدڕاڵ، مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.