بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا
09:00 - 21/09/2025
زەمەن پرێس:
هەریەكە
لە وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا ئەمڕۆ یەکشەمە، بە فەرمی دانیان بە
دەوڵەتی فەڵەستیندا نا، لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، بۆ وەستانی شەڕ لە
کەرتی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان.
ئەمڕۆ
کێیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە ڕاگەیاندراوێكدا لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوی كردەوە، وڵاتەکەی بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.
ستامەر
رایگەیاندوە ئەمڕۆ، بۆ زیندووکردنەوەی هیوای ئاشتی لەنێوان فەڵەستینییەکان و
ئیسرائیلییەکان و گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەت، شانشینی یەکگرتوو بە فەرمی دانی
بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.
لەلایەكی
دیكەوە ئەنتۆنی ئاڵبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئاماژەى بەوە کردوە، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی
فەڵەستیندا ناوە ” لە چوارچێوەی هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی چارەسەری دوو دەوڵەت،
کە بە وەستانی شەڕ لە کەرتی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێدەکات”.
هاوكات
مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، “کەنەدا دانی
بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە و پێشنیاری کارکردن دەکات، لە هاوبەشییەکدا بۆ
پێشخستنی بونیادنانی داهاتوویەکی ئاشتیخواز و پڕ هیوا، بۆ هەردوو دەوڵەتی فەڵەستین
و دەوڵەتی ئیسرائیل”.