داهاتی كۆكراوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی راگه‌یه‌نرا
11:00 - 19/09/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی
گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه لە رۆژی 13ی9ی2025 تا
19ی9ی2025 ، بڕی 11 ملیار و 59 ملیۆن و 498 هەزار و 645 دینار بووە..
بەشێوەیەك بڕی
11 ملیار و 59 ملیۆن و 498 هەزار و 645 دینار بووە، بەجۆرێك 84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی بەشێوەی
چەكە..
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
-
109 بەڕێوەبەرایەتیی
گشتی
-
516 بەڕێوەبەرایەتی
-
781 فەرمانگە
-
4 هۆبە
-
828 فەرمانبەریش
کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شه‌فافیه‌ت گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه
نیه"