لەمڕۆوە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
12:36 - 10/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: گەرما رولە نەمانە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەراورد بە دوێنێ، یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش، گەرما رولە نەمانە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەراورد بە دوێنێ، یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە و جگە لە گەرمیان تەواوی ناوچەکانی دیکە پلەی گەرما لە خوار٤٠ پلەی سیلیزیوە دەبێت.
لەبارەی کەشێ سبەینێ پێنجشممەشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە؛ پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ و هاوشێوە دەبەن.
کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆش بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی