لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
10:10 - 23/08/2025
زەمەن پرێس:
بەهۆی رووداوێکی
سەختی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک لە نێوان قوشتەپە – هەولێر دوو
کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە رێگای
قوشتەپە - هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لە سایدی گەڕانەوە بۆ هەولێر
پەڕیوەتە سایدی بەرامبەر و لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە ئۆپترایەک و پیکابێکی دێر و
ماتۆڕسکیلێک.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە
بە دیاری کراوی لە نزیک گوندی هەمزە کوێر بووە و بە وتەی چەند شایەتحاڵێک بەهۆیەوە
جگە لە گیانلەدەستدان چوار کەسی تریش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
هەولێر کراون.