46 کوردستان

هەرێم کێشەی مووچە دەگەیەنێتە سیستانی

09:37 - 23/08/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ ناردنی مووچەى هەرێم هانا بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق دەبرێت و نامەیەكیشی ئاڕاستە دەكەن.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سەبارەت بەچارەسەركردنی مووچە و بژێوی سەختی خەڵكی كوردستان، نامەیەكمان پێشكەش بە سەماحەتی عەلی سیستانی كردووە.
بەپێی ئەو نوسراوەی ناوبراو پێشکەشی عەلی سیستانی کردووە، هاتووە "لەكاتێكدا ئەم نامەیە دەگەیەنین، ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان زیاتر لە (٩٠) ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە".
یاروەیس نوسیویشیەتی "دانوستاندنی دوورودرێژ و بێ ئەنجام هێندەی دیكە خەڵكی بێ هیوا كردووە، داوا دەكەم هەردوو حكومەت بە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی خەڵكی كوردستان لە بنەڕەتەوە، ڕابسپێرن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن