هەڕەشەیەکی توند لە ئەمریکاوە دەگاتە سودانی
07:49 - 12/08/2025
زەمەن پرێس:
به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى
نهێنى‌و تایبه‌ت كه ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه
ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى كردوه، هه‌ڕه‌شه‌ى قورس له‌حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى
ده‌كات‌و هۆشداریده‌دات، ئه‌گه‌ربێت‌و یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێت، ئه‌وا سزاى
قورسى ئابوریى‌و سزاى تایبه‌ت‌و قورس بۆسه‌ر كه‌رتى نه‌وت به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌مریكاش
كۆتایی به‌هه‌موو هاوكارییه‌كى عێراق ده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و نامه‌یه
كه ئاژانسى سۆمه‌ریه‌نیوزى عێراقى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، 17ى
مانگى ڕابردوو، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه
نامه‌یه‌كى تایبه‌ت‌و پڕ له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئاراسته‌ى محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى
عێراق‌و ته‌واوى هێزە سیاسییەکانی دیکەى عێراق كردوه.
له‌نامه‌كه‌دا
ڕونكراوه‌ته‌وه، ده‌ستپێك‌و كۆتایی نامه‌كه بریتییه له‌نیگه‌رانیى‌و هۆشدارییه‌كانى
ئه‌مریكا له‌تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى حه‌شدى شه‌عبى له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه.
ڕۆبیۆ له‌نامه تایبه‌ته‌كه‌یدا
بۆ سودانى نوسیویه‌تى، "ئەمریکا بەتوندی دژایەتی یاسای حه‌شدى شه‌عبی ده‌كات‌و
بەناتەبای دەزانێت لەگەڵ ئامانجەکان‌و هاوکارییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانمان‌و
هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان کە ئامانجی بەهێزکردنی سەروەری عێراق‌و
پشتگیریکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای بوە".
ڕۆبیۆ ڕاشكاوانه به‌سودانى
وتوه، "ڕەشنوسی یاسای حه‌شدى شه‌عبى لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناتەبایە، ئه‌گه‌ر
گوێ به‌م نیگه‌رانیه نه‌ده‌ن، ئێمه وه‌ك ئەمریکا ناچارین پێداچونەوەیەک ئەنجامده‌ده‌ین‌و
دواجاریش سزاى زۆر قورس چاوه‌ڕێتان ده‌كات كه سه‌ره‌كیترینیان سزاى ئابورییه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریكا باسى له‌وه‌كردوه، "پڕۆژەیاساكه شەرعیەت به‌گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى
دەدات کە پەیوەندییان بەو قەوارەو سەرکردانەوه هه‌یه کە لە لیستی تیرۆر‌و
سزادراوانى ئه‌مریكادان، ئه‌و گروپ‌و كه‌سانه هێرشیانکردوه‌ته‌سه‌ر کەسانی
ئەمریکی‌و موڵک‌و ماڵی ئەمریکیه‌كان‌و لەئەنجامیشدا ئه‌مریكیه‌كان برینداربون یان
گیانله‌ده‌ستدانیشى لێکەوتوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئێمه‌و ئێوه‌ش ده‌یزانین، به‌ڵام
تائێستا ئێوه پاڵشتییان لێده‌كه‌ن".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى
نامه‌كه‌یدا، ڕۆبیۆ ئه‌وه‌شى وتوه، "ناتوانین پشتگیریی حکومەتێک بکەین کە
پارەدارو بەرزکردنەوەی پێگەی ئەو جۆرە کەس‌و کوتلەو میلیشیایانە بێت، ئێمە
سپۆنسەرە سیاسییەکانی پڕۆژەیاساکە بەلایەنگریی ڕاستەوخۆی ئێران‌و ئەو میلیشیایانە
دەزانین کە لەلایەن ئەوانه‌وه پشتیوانیدەکرێن، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌و
ناتوانین بێده‌نگ بین".
هه‌ر له‌نامه‌كه‌یدا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، سودانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، "دڵنیام ئێوە
ناتانەوێ کەرتی نەوتی عێراق بخەنە بەردەم گەمارۆکان، له‌و ڕوه‌شه‌وه بەتوندی
ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه، هۆشداریى به‌به‌رپرسانى دیكه‌ى
عێراق ده‌ده‌ین، پڕۆژەیاسای حه‌شدى شه‌عبى بکشێننەوە یان ڕێگریی بکەن
لەپەسەندکردنی، سستی‌و دواخستن لەکرداردا، پاڵپشتی‌و وەبەرهێنانی دەیان ساڵەی
ئەمریکا لەهێزە چەکدارەكان‌و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق تێکدەدات‌و دەبێتە هۆی
کەمبونەوە یان کۆتاییهێنان بەهاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکاو هاوکاری هاوبەش‌و
ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو عێراقیش دەگۆڕێت".
له‌كۆتایی نامه‌كه‌شدا
به‌زمانێكى هه‌ڕه‌شه ئامێز جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لێره‌دا به‌م چه‌ند دێڕه
كۆتایی به‌په‌یامه‌كه‌م ده‌هێنم، ئه‌مه هەڕەشەیەکی ڕونه بۆ عێراق‌و عێراقییه‌كان،
له‌ئه‌گه‌رى تێپه‌ڕینى یاساى حه‌شدى شه‌عبى، خۆتان ئاماده‌بكه‌ن بۆ سەپاندنی سزای
ئابوری، سه‌پاندنى سزا بەسەر کەرتی نەوت‌و هه‌روه‌ها کۆتاییهێنان بەهاوکاریی
ئەمنیی‌و کشانەوەی دانپێدانان بەشەرعییەتی حکومەتدا".