بەپەلە.. پشووی سەری ساڵی نوێ لە هەرێم ڕاگەیەنرا
02:03 - 08/12/2025
زەمەن_هەرێمی کوردستان
وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: پشووی سەری ساڵی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوو دەسپێدەکات و بۆ خوێندکاران ١٠ ڕۆژ دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان، لەبارەی پشووی سەریساڵی نوێوە زانیاریی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوو هەفتەی دیکە پشووەکە دەستپێدەکات و تا سەرەتای ساڵی نوی بەردەوام دەبێت.
وەزیری پەروەردە وتیشی: لە ٢٥ی مانگ تا یەکی کانوونی دووەم پشووی فەرمییە و پشووەکە تەواوی ناوەندەکانی پەروەردە دەگرێتەوە.
جێگەی ئاماژەپێکردنە، پاش تەوابوونی پشووەکە، ڕۆژانی هەیینی و شەممەیە و دەوام نییە، لە ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمەوە دەوام دەسپێدەکاتەوە.