ڕۆژی پێنجشەمە لە سەرانسەری عێراق کرایە پشووی فەرمی
09:09 - 11/08/2025
زەمەن پرێس
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا ڕۆژی پێنجشەمە، ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥،
لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا پشووی فەرمی بێت، بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ
ئەو زیارەتکارانەی کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێندا دەکەن لە
شاری کەربەلا، پشووی فەرمی ڕادەگەیەنین.
هاوکات لەگەڵ ئەم
بڕیارەدا، چەندین پارێزگای باشوور و ناوەڕاستی عێراق، لەوانە نەجەف، کەربەلا،
واسیت، بابل، دیالە، دیوانییە، بەسرە و موسەننا، بەبۆنەی ئەم یادەوە پشووی
فەرمییان لە پارێزگاکانی خۆیاندا ڕاگەیاندووە