هات.. زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەش
12:32 - 09/08/2025
زەمەن _ هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەرێم و بەغداد پێکهێنرابوو، بدرێت بە سودانی، دواتر دەبرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٥، وا بڕیارە ڕاپۆڕتی ئامادەکراوی هەردوو لیژنەی هەرێم و بەغداد بدرێت بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەت، تا لە کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پاش ئەوەی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ئەو شاندەی هەرێم کە چوبوونە بەغداد، بە بێ کۆبونەوە لەگەڵ تەیف سامی گەڕانەوە، راپۆرتێکی هاوبەشیان لەگەڵ لیژنەکەی بەغداد ئامادەکرد و ئەو ڕاپۆرتە دەدرێتە دەست سودانی و سبەینێ دەبرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، بەغداد گرفتی لەگەڵ ناردنی موچەی مانگی شەش نییە و ئەگەر سبەینێ بەر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەست بکرێت، بڕیاری ناردنی موچە دەدرێت.
سەرچاوە:knn