بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژ و گرنگ لە شارباژێر دادەنرێت
09:50 - 05/08/2025
زەمەن پرێس:
بە بریاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە سنووری شاباژێر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانیش کاری تەواوکاری قیرتاکردنی ڕێگای ( کونە ماسی- قامیش- گەڵاڵە- سەفرە- چەمی هەرزنێ)یە.
کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت
رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بە یاوەری
بەڕێزان ابراهیم سەرۆکی شارەوانی و سیروان ماوەتی، سەردانی بەڕێز کاک دانا
عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوونی
پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی سنورەکەیان، دەڵێت: بە سوپاسەوە بەڕێزیان بە سوپاسی زۆرەوە
ئەم بەڵێنانەی پێداین.
- ئاشکراشی کردوە، لە مانگی (٩)ی
ئەمساڵ بەردی بناغەی کاری تەواوکاری قیرتاکردنی ڕێگای ( کونە ماسی- قامیش- گەڵاڵە-
سەفرە- چەمی هەرزنێ) دائەنرێت و پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات کێشەی قیرتاوکردنی گوندی
میراوا بە زووترین کات چارەسەردەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کامەران حەسەن ئاماژەى بەوەشکردوە: بەڕێزیان
بەڵێنیاندا کە خودی خۆی پشتیوان و پشتگیری قیرتاوکردنی ڕێگەی سەیرانگای سەرسول بێت
و هەوڵدەدات ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی نوێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە لە
کاتێکدا ئەمڕۆ خۆمان نوسراوی (دیزاین و دەرخستە)ی ڕێگای سەرسولمان ڕادەستی
بەڕێزیان کرد، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان ئامادەی کردبوو.
قائیمقامی ماوەت وتیشی: ئێمە سوپاس و
پێزانینی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزیان کردو ئومێدمان خواست ئەم کارانە لەم قۆناغەدا
بگەنە پایان و تا بتوانرێت ساڵانی ئایندە کار لەسەر قیرتاوکردنی ئەو گوندانە
بکرێتە کە ماون و قیرنەکراون.