31 کوردستان

‌خەنجەرو بارزانی کۆبوونەوە

05:03 - 05/08/2025

زەمەن:-

 

 باره‌گای‌ بارزانی‌ رایگه‌یاند: خەمیس خەنجەر و مەسعود بارزانی سەبارەت بە گرفت و ئالنگارییه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق  و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، کۆبوونەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٥ی ئابی ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی کوردستان، له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی سیاده‌ كرد و بیروڕایان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ ئاڵۆگۆڕ كرد و ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر گرفت و ئالنگارییه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق  و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن