ژنە هونەرمەندی مەزنی کورد نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد
09:25 - 05/08/2025
زەمەن پرێس:
نەرمین
قادر ژنە هونەرمەندی دياری هەرێمی کوردستان کە ٤٠ ساڵی تەمەنی بۆ کاری هونەری
تەرخان کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئێوارەى
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نەرمین قادر، ژنە هونەرمەند و شانۆکار و ئەکتەری دیاری هەرێمی
کوردستان، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نەرمین
قادر یەکەم بەرهەمی شانۆیم لە ساڵی ١٩٧٥دا نمایشکرا کە لەو شانۆیانە کە
سەرکەوتووترین ڕۆڵم تێیدا گێڕا شانۆیەک لەسەر چیرۆکی چیرۆکنووسی گەورەی کورد یاشار
کەمال بووە.
کۆچکردو
لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و ٤٠ ساڵ لە تەمەنی بۆ خزمەتی هونەری
کوردیی تەرخان کردووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی کرد.