“هەرێم نەوت ڕادەست نەکات عێراق پارە نانێرێت”
04:05 - 05/08/2025
زەمەن:-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە بێ ڕادەستکردنی نەوت، بەغدا پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانیرێت کە هەرچەندە پێویستی بە هەناردەکردنی ئەو نەوتەش نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥، کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: “عێراق دەزانێت هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەست بکات، بەڵام وەڵایی نەوت ڕادەست نەکرێت و هەناردە نەکرێت و نەفرۆشرێت، عێراق پارە نانێرێت”.
جەختیشیکردەوە لەوەی عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام لەخۆڕا پارەش ناداتە هەرێم، “ئەگەر هەرێم بیەوێت نەوت ڕادەست نەکات، مانگانە ٤٠-٥٠ ملیار بخاتە سەر هەژمارەی بانکی ناوەندی و لە بەرامبەریشدا عێراق مانگانە ٩٠٠-٩٥٠ ملیار دیناری بۆ بنێرێت، ئەمە ڕوو نادات”.
کاروان یاروەیس دەشڵێت:عێراق دەیەوێت لە ڕێی نەوتەوە باڵادەستی خۆی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان بە خواستی خۆی چووە بەغدا و ڕازی بوو ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات ە ئەوەش لە یاسای بودجەدا جێگیرکرا، دوای ڕازی بوو ٢٣٠ هەزار بداتە عێراق، بەڵام ئێستا بۆ نەوتەکە نادات.