54 کوردستان

وەزیری نەوتی عیراق: لەم هەفتەیەدا نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرین

12:20 - 06/08/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لە كاتی سەردانی بۆ كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند، رێككەوتنیان لەگەڵ هەرێم هەیە، وتیشی لە ئێستادا هەرێم 130 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدەهێنێت، 50 بۆ ناخۆیە و 80 هەزار بەرمیل لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت بۆ هەناردەكردنی.

وەزیری نەوت راشیگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەینێ بڕی 80 هەزار بەرمیل نەوتەكەی نەوتی هەرێم لە لایەن حكومەتی فیدراڵیەوە وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێم كراوە دەبێت وردە وردە بەرهەمهێنان نەوتی هەرێم بگاتە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

راشیگەیاند، رێككەوتنیان هەیە لەگەل حكومەتی خوجێی كەركوك هەیە بە ئامانجی پەرەپێدان ئەو پارێزیە ئەوەش تەنها لە رێگای پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانەوە دەبێت، وتیشی پلان هەیە نەوتی بەرهەمهێنراوی رۆژانەی كەركوك بگەیەنرێتە 600 هەزار بەرمیل.

پارێزگاری كەركوكیش رایگەیاند،  كردنەوەی ئەو وێستگە نوێی نەوت دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ كەركوك، وتیشی،  پشتوانی هەموو كەسێك دەكەن ژێرخانی كەركوك پەرەپێبدات، هەروەها بوونی كۆمپانیای نەوتی بەریتانی پی پی لە كەركوك بۆ پەرەپێدانی ئەو كێڵگە نەوتیانە  دەستكەوتە بۆ هەموان، وتیشی بەهەموو شێوەیك پشتووانی وەزارەتی نەوتی عیراق دەكەن.

وەزیری نەوتی عیراق: بەهۆی هێرشكردنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوت كەمبوەتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن