80 کوردستان

بەپەلە... گۆڕان لە یادی كارەساتی شەنگالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

12:16 - 03/08/2025

زەمەن - هەواڵەكان

 

 دەقی راگەیەنراوەكە:

 

 
بزوتنەوەی گۆڕان، لە یادی یانزە ساڵەی کارەساتی شەنگال، پێویستە یەکێتی نەتەوەیمان بەهێزبکەین

ئەمرۆ یانزە ساڵ بەسەر کارەساتێکی گەورەی دژ بەمرۆڤایەتی تێدەپەرێت کە بەهۆی پەلاماری وەحشیگەرانەی گروپی تیرۆریستی داعش بەسەر گەلی ئێمەدا هات لەشەنگاڵ.

 

جێنۆسایدی ئێزدیەکان لەشەنگال ،دەرخەری ئەو راستییە مێژووییە کە هەرکاتێک دوژمنانی کورد دەرفەتێکیان هەبوبێت دەستیان لە ژیان و خاک و ماڵی کوردان نەپاراستوە، لە هەمانکاتدا بوونی یەکریزی و تەبایی ناوخۆیی وەک پێویستیەکی حەتمیمان بیردەخاتەوە.

 

لەم بۆنەیەدا، بزوتنەوەی گۆڕان وێرای رێزلێنان لەگیانی قوربانیانی ئەم کارەساتە، داوادەکەین هەمو خەڵک و هێزەسیاسیەکانی کوردستان، ناکۆکیەکانیان لەپێناو ئامانجی رەوای کوردستان، بەلاوەبنێن یەکێتی نەتەوەیمان کە تاکە ئامرازی پاراستنی کوردستان و خەڵکەکەیەتی پتەوتربکەن، بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا کە دۆخی سیاسی ناوچەکە، لەبەردەم گۆڕانکاری خێرادایەو لەئێستاشدا جارێکی تر رۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هێرش و پەلاماری داگیرکەران و بیری تاریکی تیرۆریستاندایە.

 

لەکۆتایدا جارێکی تر سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان و سڵاو لە گیانفیدایی ئەو قارەمانانە دەنێرین کە لەپێناوی کوردستاندا بەدڵسۆزی ئەجەنگن.

 

بزوتنەوەی گۆڕان
مەکۆی سەرەکی گردی زەرگەتە
٣/٨/٢٠٢٥

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن