76 کوردستان

سەرۆکایەتى شارەوانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە بەکارهێنانی شەقامێکی سەرەکی

07:57 - 03/08/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە شەقامێكی سەرەكی قیرتاو دەكرێت و داوا دەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی وێنەیەکی بۆ زەمەن نێردراوە هاتووە: بەمەبەستی قیركردنی ژێر پردی بەكری حاجی سەفەر نزیك نەخۆشخانەی بەخشین، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین رۆژی دووشەممە دەستدەكرێت بە كاری قیركردن لە شەقامە سەرەكییەكە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.
شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و هاوكاریی تیمەكانی شارەوانی و هاتوچۆ بكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن