114 کوردستان

زستانی ئەمساڵ سەخت و بەفراوی دەبێت

05:09 - 03/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 دەزگای کەشناسی ئەوروپی پێشبینی بەفر بارینی تاوەکو مانگی دوانزە خستۆتە ڕوو، ئەمەش نیشانە و ئاماژیەکی باشه بۆ بارینی بەفری باش بۆ ناو وەرزی دابارین بە تایبەت زستان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٥، ساڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەزگای کەشناسی ئەوروپی کەسەنتەرەکەی لەئینگلتەرایە بلاوکردەوە و دەڵێت: دەزگاکە ێشبینی بەفربارینی تاوەکو مانگی دوانزە خستۆتە ڕوو، بەپێی پێشبینییەکانی ئەم دەزگایه بەفربارین تا ئەوکاتە تا ئێستا له ناوچەکانمان خوار ئاسایی نیه  و ئەمەش نیشانە و ئاماژیەکی باشه بۆ بارینی بەفری باش بۆ ناو وەرزی دابارین تایبەت زستان.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشداوە، پار ساڵ هەمان پێشبینی ئەم دەزگایەی خستووەتە ڕوو کە پێشبینی بەفری باش بۆ ناو سەنتەرەکان ناکات جگە لە کوێستانەکان بەفر بارینیش خوار ئاسایی ده بێت و وا دەرچوو. 

دەشڵێت: ئەمساڵ هەم بۆ بەفرو هەم بارانیش باش دەبێت و سەرماو بەفر تا ئێستا ئەوەی بۆ من دەرکەوتووە لەهەرسێ زستانی ڕابردوو باشتر دەبێت بارانیش لەچاو پار بەئاستی بەرچاو زیاد دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن