45 ئابوری

وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک درێژکرایەوە

08:04 - 02/08/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ماوەی پڕکردنەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی درێژکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نوێکردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەشێوەی ئەلیکترۆنی تاوەکو ٢٥ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
هاوکات وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، چونکە ئەمە دوا وادەیە ماوەکەی درێژناکرێتەوە و ئەپڵیکەیشنەکە دادەخرێت.
فۆڕمی ئێستای خۆراک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٦، لەبەرئەوە حکومەتی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری تێدا بکات و گۆڕانکارییەکەش لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوەیە کە زانیارییەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی تۆمار دەکات.
مانگانە لە رێگەی فۆرمی خۆراکەوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و ٧٤ هەزار و ١٢٩ کەس، لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و ٩٨٤ هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٢٠ هەزار کەس بەشەخۆراک وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن