111 ئابوری

بۆ مووچەی مانگەكانی 6 و 7 وەفدێكی هەرێم دەگاتە بەغداد

08:03 - 26/07/2025

زەمەن پرێس:
بەپێی ئەو زانیارییەکانی زەمەن وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگەكانی 6 و 7 دەگاتە بەغداد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ رێكارەكانی تایبەت بە مووچەی مانگەكانی 6 و 7 و پرسی رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم .
 بڕیارە لەم نزیكانەدا 120 ملیار دینار وەكو داهاتی نانەوتیی هەرێم رادەستی بەغداد بكرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هۆشداری بۆ تەواوی بانکەکانی هەرێمی کوردستان ناردووە کە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی وەزارەت بکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکارەکانی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا.
 ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ کۆ بکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن