" نزیكه‌ی 400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر كاره‌بان بڕدراوه"
11:22 - 24/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه له هه‌ولێر ده‌ستیان كرد
به بڕینی كاره‌بای 24 كاتژمێری ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره ناده‌ن، ده‌شڵێت: "نزیكه‌ی
400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر كاره‌بان بڕدراوه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:
"به‌قسه‌ی كه‌سێكی ئاگادار نزیكه‌ی 400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و
مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه پاره‌ی كاره‌بای 24
كاتژمێری بده‌ن، كاره‌بایان بڕدراوه!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
نووسیویه‌تی: "به‌جدی ئه‌مانه بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه خه‌ڵك به‌م گه‌رما چ
بكات! ویژدانتان هه‌یه..مووچه‌ت ناده‌مێ، پاره‌ی كاره‌بام نه‌ده‌یتێ ده‌یبڕم!!!".
راشیگه‌یاندووه
كه "ئه‌مه چ حوكمڕانیه‌كه! ئه‌مه چ نادادیهكه! ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بای
24 كاتژمێری نه‌دات ده‌ستیان كرد به بڕینی! ئه‌ی ئێوه
بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك ناده‌ن!".