پارە نییە..هۆکاری زیادبوونەکەی داهاتی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
08:14 - 26/07/2025
زەمەن پرێس:
سەرپەرشتیاری
ماڵپەڕی شەفافیەت دەڵێت: ژمارەکە هەمووی پارەی نەختینە نەبووە و 80 ملیار
پاکتاوکردن بووە نەوەکو پارە.
شوان
جەبار، سەرپەرشتیاری ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند"ئەو 80 ملیارەی دوێنێ باجی
کۆمپانیایەکی گەورەی سنووری سلێمانییە بۆ کارەبا، پارە بە سنووری سلێمانی نەدراوە
و (مقاسە) پاکتاوی بۆ کراوە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، کۆمپانیاکەش پارەی لای حکومەت بووە، بۆیە لە هەولێرەوە پاکتاوی بۆ
پارەکەی کردووە و لەجیاتی پارەدان خستوویەتییە بەرامبەر قەرزەکانی لای حکومەت و
تەنیا پسوولەیەکی بۆ سلێمانی گەڕاندووەتەوە کە پارەی لەسەر نەماوە، نەوەکو پارەی
دابێتە داهاتی سلێمانی".
سەرپەرشتیاری
شەفافیەت وتیشی: ئەو 80 ملیارە لە ئەنجامدا داهاتێکە بۆ خەزێنەی گشتی بۆیە لە
ماڵپەڕەکەدا تۆمارمان کردووە، بەڵام داهاتەکە لای حکومەتە و ئەوان خستوویانەتە بەر
ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکە لایان بووە.
هاوکات
سەرپەرشتیاری شەفافیەت ڕوونیکردەوە، لە پاکتاوکردنەکەدا دەبێت دادپەروەری جێبەجێ
بکریت لەو پاکتاوانەی کە بۆ کۆمپانیا گەورەکان دەکرێت، ئەو کۆمپانیایەی کە
پاکتاوەکەی بۆ کراوە لەلایەکی دیکەوە وەبەرهێنانی کارەبا دەکات لە هەرێمی
کوردستاندا، لە ئەنجامدا حکومەت قەرزاری ئەو کۆمپانیا بووە، دەبوو ئەو پارەیەی
لەسەری بووە بەشێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی کارەبای سنووری سلێمانی تەرخان بکرایە نەوەکو
هەمووی بدرێتەوە قەرز، چونکە زیانە ژینگەییەکانی بۆ ناوچەکەیە".
دوێنێ هەینی
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی ئاشکرا کرد و
رایگەیاند، بەراورد بە هەفتەی پێشتر، زیاتر 411% زیادیکردووە و داهاتی مانگانەش
زیاتر 90% بەرز ببووەوە.
ڕووداو