رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە
04:45 - 23/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند: ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربوو ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٥، رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربو ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەشلیت: هاونیشتیمانیان دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سودمەندبن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت.