سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای بەپەلە لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکات
04:18 - 15/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
لەبارەی هێرشە درۆنیەکانی سەرهەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێم گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەپەلە لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کردووە کە دەکرێنە سەر "ژێرخان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان" و دەڵێت، دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وت له ناوچه‌كانى خوورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گیراون.
"حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق پێويسته هه‌موو رێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان." بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
دەقی راگەیێندراوەکە:
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
١٥ی٧ی ٢٠٢٥