بەپەلە.. کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەبێ باسکردنی مووچەی هەرێم کۆتای هات
03:42 - 15/07/2025
زەمەن _ عێراقی
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ باسکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایهات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا و ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە و لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتە چاوەڕوانکراوەکە، کە لەلایەن لیژنە وەزارییەکانەوە ئامادەکرابوو، رادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.
بەپیی زانیارییەکان، ئەو راپۆڕتە لەلایەن لیژنەى شەش وەزارەتەوە ئامادەکراوە تاوەکو چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٧٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەماوەی رابردووشدا و لە پاش چەندین کۆبوونەوەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەبێ باسکردن لە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆتاییهات