77 کوردستان

هەڵوێستێکی ئەمریکا بۆ پشگیری لە هەرێم راگەیەنرا

02:22 - 15/07/2025

زەمەن:-

 

 کونسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە هێرشە درۆنییەکانی میلیشیاکان بکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئەو هێرشانە “قبوڵکراو نین”.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

دەشڵێت: “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتووی عێراقدا کردووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن