پەرلەمانتارێکی پارتى: تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچە چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت
10:02 - 14/07/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێكی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت.
شیروان
دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی فەرمانسالاریی
دادگای فیدراڵیی عێراق پەیامێكی ناڕاستەوخۆیە كە ناتوانن مووچە بنێرن.
ئاماژەى
بەوەشکرد، دواخستنی دانیشتنەكە هیچ یاسایی نییە و كۆتا وادەی چاوەڕوانیمان یەك
هەفتەی دیكەیە و ئەگەر تاوەكو ئەو كاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
چارەسەرنەكرێت، هەڵوێستمان دەبێت".