85 کوردستان

چەند ڕاوچییەک پۆلیسێکی دارستانیان بریندارکرد

03:52 - 14/07/2025

زەمەن _ گەرمیان

 

 پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئاشکرای دەکات، چەند ڕاوچییەک تەقەیان لە پۆلیسی دارستان کردووە و پۆلیسێکیان بریندارکردووە.

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی  لەبارەی برینداربوونی پۆلیسێکی لەلایەن ڕاوچییانەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لەسنووری گوندی سەنگەر، بەمەستی ڕێگرتن لە دیاردەی ڕاوکردن پشکنینی ناوچەکەیان کردووە، لەو کاتەدا چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە مەفرەزەکەی پۆلیسی دارستان کردووە، لە ئەنجامی ئەوەشدا پۆلیسێکیان بە ناوی (باقی ئەبوبکر) بریندار بووە، دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبێلەکەیان کە لەجۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون، پۆلیسی دارستان دەڵێت: لە ئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی لەبارەی ڕووداوەکە گیراوەتەبەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن