54 کوردستان

ئەنجومەنی باڵەکایەتی: تەنها ئەمڕۆ مۆڵەت دەدەین بۆ ڕادەستکردنی بکوژ، دواتر دەستمان بۆتۆڵەکردنەوە کراوە دەبێت

03:28 - 14/07/2025

زەمەن:-

 

 پاش ناشتنی تەرمی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ لە زێدی خۆی لە گوندی سەرنەوس، دانیشتووانی سنوورەکە تووڕەن و داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارەکە دەکەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵەکایەتی کە لە دانیشتوونی گوندەکانی سنوورەکە پێکهێنراوە ڕایگەیاند، دەبێت تا ئێوارە "بکوژی هاووڵاتییەکە ڕادەست بە یاسا بکرێت، کە ناسنامەی دیار و ڕوونە".

ئەنجومەنەکە هۆشداریشی دا "ئەگەر ڕێکار دژی بکوژەکە نەگیرێتە بەر، ڕێگای کۆمەڵایەتی و عەشائیری دەگرینە بەر و لە سبەینێووە دەستمان بۆ تۆڵەکردنەوە کراوە دەبێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن