بەپەلە.. پارتی و یەکێتی راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
04:35 - 14/07/2025
زەمەن _ هەواڵەکان
لە پاش تەوابوونی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پیرمامی پارتی و یەکێتی، بە بەشداری مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگهیەندراوی کۆبونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئه مړو ١٤ ی ته مموزی ۲۰۲۵ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز بافل تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکیتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو و پیشهاتەکان و کیشەو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بە تایبەتی شایستەداراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگو و بیروړا گۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو رەهەندەکان له رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوړابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن له چوارچێوەی دەستوردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.
.
به شیکی دیکهی کوبوونەوه تەرخانبوو بو زیاتر پتەوکردنه وه ی په یوه ندی پارتی و یەکیتی بؤ ئه وه ی ئاسته نگ و ئاله نگارییه کان تیپه رینین و پاریزگاری له قه واره ی هه ریمی کوردستان و ده ستکه وته کانی بکه ین.
ليره دا كؤبوونهوه جه ختى له سه ر یه كخستنی هه لویستی هه موو لایه نه سیاسییه کانی کوردستان و عیراق کرده وه که هاوکار و پشتیوان بن له چاره سه ری ئه م كیشه یه.