پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارانی هاوینە دەبارێت
02:44 - 14/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: ،بەهۆی کاریگەری بارستە هەوای دەریای ناوەراست، لە ئەمرۆوە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری باران بارین هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئاراس جەباز، شارەزای کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە، ن ئاماژە بەوەدەکات؛ ئەم شەپۆلە گەرمای بەتینە بۆ چەند ڕۆژێک نامێنێت و پلەکانی گەرماش لە ئەمڕۆوە دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.
هەروەها پێشبینیش دەکات، لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای هەولێر و دەڤەری بادینان و ئیدارەی سۆران و سنوری پارێزگای سلێمانی بارانی هاوینەیی دروستببێت و هەورە بروسکەش چالاکە بێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە رێژەی بارانەکە بەگشتی کەمەبێت، ڕەنگە لە چەند ناوجەیەک کە وەک خۆی دەلێت ناتوانرێت بە ودری دیاری بکرێت لە چەند شوێنێکیشدا رێژەیەکی زۆر باران ببارێت بە شێوەی تاوە بارانی بەخوڕ.
دەشڵێت ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەیە بەهۆی هەورەبروسکەوە لە دەشتایەکان و ناوچە شاخاوییەکان.
رونیشیکردوەتەوە بە گشتی پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی داهاتو، کە دەکاتە ٢٠ی ٧ی ٢٠٢٥، لە ئاستێکی ئاسای هاوینەدا ئەمێنێتەوە و دواتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە و گەرماکە لەسەر ناوچەکانمان بەتین ئەبێتەوە.