وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کوژرانی حەسەن رەحمان روونکردنەوە دەدات
08:46 - 14/07/2025
زەمەن
پرێس:
وەزارەتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێک لە
هاوڵاتییانی وەرتێ و لە ئەنجامی گرژییدا کەسێک بەناوی حەسەن رەحمان بووە قوربانی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوەی شەوی
رابردوو.
وەزارەتى
ناوخۆ دەشڵێت، هاوڵاتییان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیادەکەینەوە مافی هەموو لایەک
پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێدەکرێت.