كۆبونەوەیەكی گرنگ
02:55 - 14/07/2025
زەمەن - هەولێر
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتنە پیرمام و لە پاش پێشوازیکردنیان لەلایەن پارتییەوە، کۆبوونەوە باڵاکەیان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبونەوەوو گفتوگۆ لەسەر بابەتە پەیوەنددارەکان بەدۆخی هەرێم دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێم، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی بەشدار دەبن.
بەپێی زانیارییەکان هەردوولا دوو ڕەشنووسی جیاوازیان تایبەت بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم ئامادە کردووە و تاوتوێیی ڕەشنووسەکان دەکەن.
ئەوەش زانراوە کە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بەڕێوە چوو تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٣کورسیی بەدەستهێنا