88 کوردستان

بەپەلە.. لە هەولێر هێزە ئەمنیەكان رێگری و دەستیانگرتن بەسەر کامێراو ئامێری پەخشی چەندین میدیادا

12:11 - 14/07/2025

زەمە - هەواڵەكان

دەقی راگەیەنراوێك لە رێكخراوی پەیامنێرانەوە

 

جارێکیتر توندوتیژی لەشاری هەولێر دەركەوتەوە

(10) توندوتیژی و رێگریان بەرامبەر كراوە

هەولێر ، 14/7/ 2025 لەکاتی روومالی گواستنەوەی کێشەی هاوولاتیان لەکەمی خزمەتگوزاری و گواستنەوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هێزێکی ئەمنی هێرش ورێگری و دەستگرتن بەسەر کامێراو ئامێری پەخشی راستەخۆ و موبایل دەگرن.

ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران ئەو توندوتیژی بەرامبەر بە پەیامنێر و وێنەگرانی كەناڵەكانی راگەیاندن شەرمەزار دەكەین و داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین دەست هەڵگرن لەو پێشێلکاریەو رێز لەكاری رۆژنامەنووسان بگرێت.

بەپێی زانیاریەكانی رێکخراوی پەیامنێران ، لە شاری هەولێر هێرش و رێگری و دەستگرتن بەسەر كامێرا و ئامێری پەخشی راستەوخۆی كەناڵەكانی ئێن ئارتی و سپێدەو زوومی هەولێرو ئاپۆرا نیوزو وێسگە نیوز گرتوە.

وێڕای ئیدانەكردنی پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر بۆ سەر تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن داواش لە دەزگاكانی جێبەجێكاردەکەین سنوری ئەركەكانیان نەبەزێنن لە چوارچێوەی ئەركەكانیان رێز لە یاسای كاری رۆژنامەنووسی بگرن
رێکخراوی پەیامنێران

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن