حزبی شیوعی ئەم هەفتەیە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆدەکاتەوە
08:16 - 14/07/2025
زەمەن پرێس
دوای
كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیی، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش ئامادەكاری دەكەن بۆ
كۆبوونەوەی تاوتوێكردنی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی
موچە.
بڕیارە
رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لایەنە سەرەكییەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان؛
لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر كۆدەبنەوە.
هیوا
عومەر جێگری سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان راگەیاند، كۆبوونەوەی لایەنەكانی
ئۆپۆزسیۆن لەسەر بانگهێشتی ئێمەیە؛ بڕیارە لەبارەی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و
قەیرانی موچە گفتوگۆ بكەین.
لایەنە
سەرەكییەكانی ئۆپۆزسیۆن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە تێكڕا لەكۆی (100)
كورسی، (33) كورسییان هەیە، مەبەست لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان ئەوانەن كە لە دەرەوەی
یەكێتیی و پارتین وەكو دوو هێزی سەرەكی دەسەڵاتدار.