هەرێمی یەکێتی و پارتی نەک هەرێمی کوردستان
7/14/2025 1:32:00 PM
رێبوار عەلی (چەلەبی)
سەرەتا دەبێت ئەوە ڕوون بکەمەوە،مەبەست لە وشەی (هەرێم ) هەرێمی کوردستان - باکوری عێراقە - و بەشێکە لە چوارپارچەی کوردستانی گەورەیە، کە لەساڵی ١٩٩١ دا وەکو دیفاکتۆ بووە هەرێمێکی سەربەخۆوساڵی ٢٠٠٣ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە، لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا وەکو هەرێمێکی فیدراڵ چەسپاو شێوازێکی نیمچە سەربەخۆی دانپیادانراوی وەرگرت.
لە دوای ئەزمونی ٣٤ساڵ دەسەڵاتی ڕەهای ئەم دوو حیزبە سۆشیالدیموکراتەوە، هەرێمەکە لە ڕوی کردەییەوە بووەتە هەرێمی مانەوەی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، کە لەزۆر شتدا وەکو یەکیان لێهاتووەو دوو دیوی یەکدراون و بوونەتە بنەماڵەیی و دوو ناوچەی جوگرافیان لەبەردەسدایەو بە ڕەنگی خۆیان ڕەنگڕێژیان کردوون. بەوەش ئەم هەرێمە لەوە دەرچووە هەرێمی کوردستان بێت، بەڵکو بە زەبری خۆسەپێنی بووەتە قەوارەیەکی داخراو، دوو حیزبی تەقلیدی دەیبەن بەڕێوەو دووچاری دەیان قەیرانیان کردووە،کەلە ئێستادا بەهۆی دابیننەکردنی موچەوە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان خستۆتە مەترسییەوە. هۆکاری دەسەڵاتی ڕەها و باڵادەستیشان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕەهاندانەی خوارەوە:
یهكهم: قۆرخكردنی پیرۆزیهكانی نهتهوه بۆخودی خۆیان ، كه لهو ڕێگهیهوه زهمینهیان بۆ سهركوتكردنی ئهویدی ونههێشتنی جیاوازیی ڕاستەقینە خۆشكردووه، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو شەرعیەتە شۆشگێڕییەی بەدەستیان هێناوە، کە پڕە لە هەورازونشێوو تاریکی.
دووهم:كودهتای حزب بهسهر حوکمەتدا، ههربۆیه لهساتهوهختی وهرگرتنی دهسهڵاتهوه، حزب كودهتا بهسهر جومگەکانی حوكومڕانیدا دهكاتو كۆی ژیانی سیاسیو ڕۆشنبیریو تهنانهت ژیانی كۆمهڵگهی مهدهنیو كۆمهڵایهتی له كوردستاندادەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، حیزب ههموو پێکهاتەی حكومهتی تهنی، كهئهوهش بووه هۆكاری سهرجهم گهندهڵیو نادادیهكان. بەجۆرێک شێوازی بەڕێوەبردنیان لە سەر بنەمای گەندەڵی بە یاسایکراوە و خۆشیان نکۆڵی لێناکەن.
سێیەم:ئەنجامدانی ساختەکاری و تەزویر لە سەر جەم هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا،هەر وەک مام جەلال بە وردی باسی ئەو ساختەکارییە دەکات کە لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ دا ئەنجام دراوە.(دیداری تەمەن مام جەلال لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری/ئامادەکردنی سەلاح ڕەشید/چاپی یەکەم/٢٠١٧/٢٢٨-٢٢٩) دیزاینکردنی دوا پرۆسەی هەڵژاردنیش،کە باڵادەستی یەکێتی و پارتی وەکو خۆی هێشتەوە بەڵگەی حاشا هەڵنەگری ئەو تەزویرو ساختە کاریەیە.
چوارەم: بوونی هێزی چەکداری حیزبی و بەکارهێنانی بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە سیاسیەکان، کەبەوەش ڕەهەندێکی گەورەوگرنگی ژیانی مەدەنی کە یاسا سەروەریە، لەکەدارکردووەو خستۆتە ژێر پرسیارەوە.
پێنجەم: وابەستەیی بۆ وڵاتانی زلهێزو هەرێمایەتی لە پێناو مانەوەی خۆیاندا و هاوکاری کردنی هەواڵگری و سەربازی لە گەڵیانداو بەزاندنی زۆربەی هێڵە سورە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان.
ئهمانه ههموویان ڕاستی حاشا ههڵنهگرنو بەڵگەی سەلمێنراون لەسەر دەسەڵاتی کوردی و بە ئاسانی لێی قوتارنابن و ڕووبەڕی بەرپرسیارێتی مێژووییان دەکاتەوە. هەروەک قەوارەی هەرێمەکە لەوەدەردەکات، کە قەوارەیەکی نیشتیمانی بێت و هاوڵاتیان پابەندبن پێوەی و هەوڵی پاراستنی بدەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە لێی هەڵدێن و حەز بە قڵپبوونەوەی دەسەڵاتەکەی دەکەن.
تەنانەت کار گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیداری وەها، خەڵک ژیانێکی شکۆمەندانەی دەوێ لە هەرلایەکەوەبێت، چیتر بەئاگری سیاسەتی هەڵەی دوو زلحیزبەکە نەسوتێن و ئەوان لە سەر گوزەرانی خۆیان باجی مانەوەی قەوارەی دەسەڵاخوازی دوو بنەماڵەی فیوداڵی فەرمانڕەوا بدەن.
دەسەڵاتی دوو بنەماڵەیی یەکێتی و پارتی کوردستان، ئێستا لە لوتکەوە بەرەو خوار گلۆر دەبێتەوەو لە ئەنجامی هەڵە ستراتیجیەکانی خۆیان، وڵاتانی هەرێمایەتی و هاوپەیمانان لە سیاسەتیان ناڕازین، دەسەڵاتی ناوەندیش لە ڕێگەی دادگا نێودەوڵەتی و فیدڕاڵیەکانەوە، بەردەوام فشاریان دەخەنە سەرو دەسەڵاتیان بچکۆلە دەکەنەوەو بە مەبەستیش چارەسەری کێشەی موچە ناکەن هەتا کو وەکو کارتێکی کارای فشار بەدەستیانەوە بمێنێتەوە. ئەوانیش بەناچاری پابەندی بڕیارەکانی دەبن و هەموو جۆرە دانوستانێک دەکەن، تاکو لە قەوارەکەیاندا بەباڵا دەستی بمێننەوە، ئەمانیش بەمەبەست چارەسەری کێشەی موچەناکەن تاکو وەکوفشارێکی سیاسی بەدەست ئەوانیش بمێنێتەوە، کە دواجاریش هەر هاوڵتیانی هەرێمەکە باجەکەی دەدەن. دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر هەمان پایەکانی مانەوەی جارانیان لە قەوارەکەیاندا ماونەتەوە- کە لە ڕەهندەکانی پێشەوەدا خستماننە ڕوو- پێدەچێت هێزە هەرێمی و نێودەوڵتیەکان کە نەخشەی ستراتیجی ئایندەی ناوچەکە بەڕێوەدەبەن، مانەوەو و باڵادەستی دووبنەماڵەکە لە هەرێمەدا بەو جۆرەی کە هەیە پەسەند بکەن و تاکو کاتی گۆڕانکاریە ڕیشەیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستکاری قەوارەی هەرێمی یەکێتی و پارتی ناکەن و لە دەسەڵات بیانهێڵنەوە، بە بەردەوام بوونی پێنج پایەکەی کە لەسەری ڕاوەستاون.
لەم سەروبەندەدا،هاوڵاتیان و دەستەبژێری رۆشنبیری و سیاسی وهەموو خەمخۆرانی وڵاتەکە خۆیان نەدەن بەدەستەوە ، دەبێت بە شێوەی ئەقللانی پرۆژەی جێگرەوە ئامادە بکەن و لە ئێستاوە بایکۆتی سەرجەم پرۆسەی سیاسی لە هەرێمەکەی یەکێتی و پارتیدا بکەن و بۆ قۆناغی دواتر لە ئامادە باشیدابن.