نه‌تانیاهۆ: حه‌ماس پێشنیاری ئاگربه‌ستی ڕه‌تكرده‌وه
08:39 - 13/07/2025
زەمەن
پرێس:
بنیامین
نه‌تانیاهۆ، وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی قبوڵكردوه، به‌ڵام حه‌ماس ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بگه‌نه
ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
بنیامین
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له تۆمارێكی
ڤیدیۆییدا، كه له پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند، “دوای سه‌ردانێكی
گرنگ گه‌ڕامه‌وه، سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، دوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر
ئێران‌دا، ده‌رفه‌تی زۆر و ئه‌گه‌ری زۆر و ئه‌ركی زۆر هه‌یه، من بڕیارمداوه هه‌موویان
به‌ده‌ستبهێنم”.
سه‌باره‌ت
به‌و ڕاپۆرته میدیاییانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیل پێشنیاری
ئاگربه‌ستی له غه‌زه ڕه‌تكرده‌وه، بنیامین نه‌تانیاهۆ ڕوونی كرده‌وه، “قسه‌كانیان
هه‌میشه ده‌نگدانه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی حه‌ماسه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵه‌ن، ئێمه
ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان قبووڵكرد، ڕێككه‌وتنی ویتكۆف و دواتر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن
نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه پێشنیاركرابوون، ئێمه قبووڵمان كردن، به‌ڵام حه‌ماس ڕه‌تی
كرده‌وه”.