ئەحمەد قەرەمووس: پڕۆسەى ئاشتى پێویستى بە یەکبوونى کورد هەیە
07:04 - 12/07/2025
زەمەن پرێس:
هاوسەرۆکی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ئەحمەد قەرەمووس ڕایگەیاند، بانگەوازی ئۆجالان
هەڵوێسی گەریلا زۆر مانادارە و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە لە هەموو پارچەکانی
کوردستان یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هەبێت.
ئەحمەد
قەرەمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند، بانگەوازی
ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێسی گەریلا زۆر مانادارە و وتیشی: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە
لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی هەبێت.
قەرەمووس
وتی: یەکەم جارە کە سەرکردەیەکی کورد لە زیندانی دوژمندا، لەگەڵ هاوڕێکانیدا
پەیامێکی لەو شێوەیە بگەیەنێت، لە مێژووی کوردستاندا هەموو پێشەنگانی کورد
لەسێدارەدراون یاخود کوژراون، بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان نەک تەنها لەنێو کورددا،
لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیشدا دەنگی دایەوە، دەوڵەتانی وەک ئەمریکا، ئینگلتەرا،
فەڕەنسا و ئەڵمانیا لێدوانی ئەرێنیان دا.
قەرەمووس
باسی لەوەش کرد، پەکەکە بڕیاریداوە کە کۆتایی بە شەڕی چەکداریی بهێنێت. ئەمە
هەڵوێستی گەریلا نیشاندەدات کە پرۆسەکە ئەم پرۆسەیە لە شێوەی تەسلیمبووندا نییە.
ئەمە دڵسۆزییەکە و ڕاستگۆیی نیشاندەدات. هەربۆیە ئێمە هەڵوێستی گەریلا گەلێک پیرۆز
دەبینین و پشتیوانی لێدەکەین.
ئەحمەد
قەرەمووس ئاماژەی بەوە کرد،: پێویستە هەموو هێزە کوردییەکان پشتیوانی بکەن، ئێمە
وەکو کەنەکە پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکەین، بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان مێژووییە.
پێویستە لە ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان هەمووان بەشداری ئەم
پرۆسەیە ببن تاوەکو بتوانین چارەسەری بدۆزینەوە، پێویستە دەستی دیالۆگ و چارەسەری
بەهێز بکەین.
هاوسەرۆکی
کەنەکە جەختیکردەوە، تەڤگەری کورد لە سێ پارچەی کوردستان لە پرۆسەیەکی
دانوستاندندایە، مەترسیش لە ئارادان. هەربۆیە پێویستە لە هەموو بەشەکانی کوردستان
بۆ چارەسەریی هەمیشەیی بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا دروستببێت، بابەتە نەژادییەکان
بخەینە لایەکەوە، لەسەر یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کاربکەین.”