بەپەلە.. پەرلەمانی عێراق بەبێ فراکسیۆنی پارتی کۆبووەوە
04:50 - 12/07/2025
زەمەن _کوردستانی
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكرد و فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كردووە و بەشداری ناکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٥، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی ١٧٥ پەرلەمانتار دەستی پێكردووە.
هاوکات، فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندووە، “بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ناکەین” ئەوەش وەك هەڵوێست وەرگرتنێك بەرامبەر بە ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ڕێكنەكەوتنی حكومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ حكومەتی هەرێم.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و جێگرەكانی (نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی) لە پیرمام لە كۆبوونەوەدایە.