کێ بەشداریی رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە دەکات؟
10:48 - 11/07/2025
زهمهن - ههواڵهكان
ئهمڕۆ بەشێک
لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گوندی قهمچوغهی سهر به قهزای
دووكان (ئهشكهوتی جاسهنه) چەکەکانیان دادەنێن
چەکدانانەکە وەکو
پێشاندانی نیازپاکییە لە لایەن پەکەکەوە کە ئامادەیە دەستبەرداری خەباتی چەکداری
ببێت. بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەی ئەو گەریلایانەی چەکەکانیان دادەنێن لەنێوان
33 بۆ 44 گەریلایە.
بەشێک لە بەشداربووانی
رێوڕەسمەکە:
-هاوسەرۆكان و شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان (دەم پارتی)
- ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی
- هێمن هەورامی،
نوێنەری، مەسعود بارزانی
- دڵشاد شەهاب، نوێنەری
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
- نوێنەری یەکێتی
نیشتمانیی کوردستان
- بەسێ هۆزات و
مستەفا قەرەسوو، نوێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
- لیوا تارق ئەحمەد،
نوێنەری وەزارەتی نوخۆی هەرێمی کوردستان.
جگە لە کوردستان و تورکیا، شاندێک لە ئەورووپا و ئەمریکاوە بەشداری دەکەن،
کە زیاتر لە 30 کەس لە پەرلەمانتار، کەسانی ئەکادیمی و سیاسین.