٢٧ هەزار کەس بە یاسای لێبووردنی گشتیی عێراق ئازاد کراون
09:33 - 09/07/2025
زەمەن پرێس:
ئەنجوومەنی
باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس بەپێی یاسای لێبووردنی
گشتیی ئازادکراون تا ئێستا و نزیکەی ١٢٠ هەزار کەسی دیکەش لێی سوودمەند بوون.
ئەمڕۆ
چوارشەمە، ئاماری نوێی زیندانییە ئازادکراوەکان بەپێی یاسای لێبوردنی گشتیی لە
عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە بڵاو کرایەوە.
ئەنجوومەنی
باڵای دادوەریی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی یاساکە گرتوونییەتەوە، لەوانەی
فەرمانی گرتن یان بانگهێشتکردنیان بۆ دەرچووە، یان بە کەفالەت ئازاد کراون و
ئەوانەی سزای غیابییان هەیە، گەیشتووەتە ١١٩هەزار و ٣١٥ کەس.
لە
بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کۆی ئەو پارانەی لە چوارچێوەی یاساکەدا وەک
مافی گشتی وەرگیراونەتەوە، ٢٢ ملیار و ٣٧٤ ملیۆن و ٦٣١ هەزار و ١٩٥ دیناری عێراقی
بووە.
ڕایگەیاند،
زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس بەپێی یاسای لێبووردنی گشتیی ئازادکراون تا ئێستا و نزیکەی
١٢٠ هەزار کەسی دیکەش لێی سوودمەند بوون.