461 وەرزش

بەهۆی یارینەکردنی رۆناڵدۆ، سکاڵا تۆماردەکرێت

07:23 - 31/07/2019

"زەمەن"
چەند هاندەرێکی کۆریای باشور داوای قەرەبوو دەکەنەوە چونکە کریستیان رۆناڵدۆ لە یارییەکی دۆستانەدا بەشدار نەبووە.


لەیاری نێوان یۆڤانتۆس و ئەستێرەکانی خولی کۆریادا بڕیاربوو رۆناڵدۆ بەلایەنی کەمەوە 45 خولەک بەشداری یارییەکە بکات، بەڵام ئەو ئەستێرەیە بەشداری نەکرد و لە یەدەگ مایەوە ئەمەش ئامادەبوانی توڕەکرد و بە درێژایی یارییەکە ناوی لیۆ مێسییان دەهێنا.

هاوکات بەهۆی بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆوە، دوای تەواوبوونی یارییەکە چەند هاندەرێک داوای قەرەبوویان دەکردەوە و بەو مەبەستەش لە دادگای شاری سیۆل لە کۆریای باشور سکاڵایان لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکرد کە ئەو یارییەی رێکخستبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن