29 جیهان

كوژرانی 1000 ئێرانی ئەنجامی دانوستان بوو لەگەڵ شەیتانی گەورە

12:03 - 09/07/2025

زەمەن - هەواڵەكان

رۆژنامەی كەیهانی چاپی ئەمڕۆی تاران دەڵێ" هێرشی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی هەزار و 100 کەس لە خەڵکی ئێران بەهۆی هەڵەیەکی مێژووییەوە روویدا کە بریتی بوو لە پێداگری لەسەر دانوستان لەگەڵ شەیتانی گەورە.

رۆژنامەكە هەروەها نوسیویەتی "ئەم بوێرییەی دوژمن لە ئەنجامی تێگەیشتنی لاوازیی ناوخۆیی و هەڵوێستەکانی کەسانی رۆژئاواپەرست بوو".

رۆژنامەكە كە لە لاپەرەی یەكدا وتارەكەی بڵاوكردۆتەوە ئاماژەیشی بۆ ئەوەشكردووە "لە کاتێکدا ئەمریکا سزاکانی قورس دەکرد، هەندێک لە ناوخۆدا بە لێکدانەوەی هەڵە بۆ دیپلۆماسی، بەردەوام باسی پێویستیی دانوستان لەگەڵ ئەمریکایان دەکرد و ئێستاش ئەو کەسانە بەردەوامن لە بیرۆکەی خۆبەدەستەوەدان و دانوستان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن