سەرۆکی جەهەپەش ڕاپێچی زیندان دەکرێت
09:34 - 08/07/2025
زەمەن
پرێس:
لە
پەرلەمانی تورکیاوە بڕیار نامەیەک بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاری لەسەر
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و چەند کەسایەتییەکی دیکە ئامادەکرا بۆ ئەوەى
دادگایی بکرێت.
بە
مەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و چەند
کەسایەتییەکی دیکە بڕیار نامەیەک ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.
هەروەها
بە هەمان مەبەست، کە بۆ لابردنی پارێزبەندییە، پەیوەست بە تورهان گۆمەز،
سەرۆکفراکسیۆنی پارتی نوێ ( ÎYÎ Partî) و توران تاکشن ئۆزەر، پەرلەمانتاری
ئەستەنبوڵی جەهەپە بڕیارنامەیەک ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.
ئەم
بڕیارنامەیە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا هەڵمەتێکی فراوانى بۆ دەستگیرکردنى
سەرکردە و ئەندامانی جەهەپەی دەستپێکردوە و چەند مانگێکیشە حکومەت ئیمام ئۆغلۆ
سەرکردەی دیاری ئەو پارتە و سەرۆک شارەوانى گەورەی ئەستنەبوڵ دەستگیر کردوە.